بەهۆی گەندەڵییەوە تیرۆرستێک بە (٧) هەزار دۆلار ئازادکراوە

  2018-01-08 13:13      449 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەبو عومەر، تیرۆرستە ئازاد کراوەکە

بەهۆی گەندەڵی هێزە عیراقییەکانەوە، تیرۆرستێکی داعش کە یەکێک بووە لەموفتیەکانی موسڵ بە (٧) هەزار دۆلار ئازادکراوە.
زوهێر جبوری وتەبێژی هێزەكانی حەشدی نەینەوا رایگەیاندووە دوای ئەوەی هێزێكی هەواڵگری پۆلیس موفتی بەشی خۆرئاوای موسڵی دەستیگركردووە بەناوی ئەبو عومەر کە بەڕیش سپییەکە ناسرابوو، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە ئەو تیرۆرستە فەرمانی بە ئەنجامدانی دەیان تاوان و لەسێدارەدان داوە، بەڵام دوای چەند رۆژێك لەدەستگیركردنی ئەو سەركردەی داعش لەبەرامبەر 7 هەزار دۆلار ئازادكراوە.
ئەو وتەبێژەی هێزەكانی حەشدی نەینەوا راشیگەیاند گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل بۆ ئازادكردنی تیرۆرستانی داعش سەرەڕای ئەوەی كەمیكردووە، بەڵام تائێستاش لە نێو دەزگا ئەمنییەكانی عیراق ماوەو هەیە.
تیرۆرستە ئازادكراوەكە یەكێكە بووە لەمەترسیدارترین سەركردەكانی داعش لەموسڵ و فەرمانی (بەردبارانكردنی تا مردن) بۆ دەیان كەس دەركردووە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی دەیان تاوانی تر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو