ترەمپ گەیشتە ژاپۆن

  2019-05-25 13:20      119 جار بینراوە        کۆمێنت
ترەمپ و هاوسەرەکەى لەکاتى گەیشتنیان بۆ ژاپۆن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا و میلانیا-ى هاوسەرى، ئەمڕۆ شەممە 25ى ئایار، بەسەردانێکى رەسمى گەیشتنە ژاپۆن.
لەمیانەى سەردانەکەدا، شینزۆ ئابى سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن خوانێکى گەورە بۆ سەرۆکى ئەمریکا سازدەکات، کە هاوکات دەبێت لەگەڵ ئامادەبوونیان لە یاریی زۆرانبازى ژاپۆنى(سۆمۆ). سەردانەکەى بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.
ترەمپ و ئابى پەیوەندییەکى دۆستانەى باشیان هەیە و سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن خوازیارە جەخت لەسەر ئەو پەیوەندییانە بکاتەوە، لەکاتێکدا واشنتۆن لەسەروبەندى لێکۆڵینەوەدایە بۆ سەپاندنى باجى گومرگى بەسەر هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى ژاپۆنى بۆ ئەمریکا، کە ترەمپ بەهەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشى نەتەوەیى لەقەڵەمى دەدات.
پێشبینیش دەکرێت هەردوو سەرۆک، پرسى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن، بەڵام شرۆڤەکاران باوەڕیان وایە ئەمریکا و ژاپۆن هەروا بەئاسانى لەو بارەیەوە ناگەنە رێککەوتن.

سەرچاوە: ئاژانسى رۆیتەرز
وەرگێڕان و داڕشتنەوەى: رێباز زەنگەنە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو