مالكۆم: كۆتایی هات، واز لەیاریكردن دەهێنم

  2019-08-12 16:28      922 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پەیامێكی توندی ئاراستەی ئیدارەی یانەكەی كردووەو تێیدا نیگەرانیی لەبڕیاری فرۆشتنی دەردەبڕێت و ئاشكرایدەكات، نەفرەت لەتۆپی پێ دەکەم ، هەست دەکەم هەموو دنیا دژی من وەستاون.
لەپەپامەكەیدا ماڵكۆم دەڵێت: " نەفرەت لەتۆپی پێ دەکەم ، هەست دەکەم هەموو دنیا دژی من وەستاون ، نازانم چ گوناهێکم کرد بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانم ، من تەنها شتێک دەمویست گەیشتن بوو بە ئاواتەکانم، دەشڵێت: بەڵێ بەرشەلۆنە ئاواتی من بوو، نەمدەزانی چۆن خۆشحاڵی دەربڕم کاتێ زانیم ئەوان‌ گرنگی بەمن دەدەن ، من بەرەو ڕۆما دەڕۆشتم ، بەڕێوبەری کارەکانم پێی وتم بارسا تۆی دەوێ، منیش بێ دوودڵی گوتم کێیە ئەو شێتەی یاریکردن لەبارسیلۆنا ڕەتکاتەوە، ئەوێ سەرزەمینی هیواکانە.
ماڵكۆم ئاشكراشیكردووە، ئەمڕۆ کە ئەم ڕووداوانەم بەسە دێت، هەست بەدەردێ دەکەم کە پەستان دەخاتە سەر دڵم و فرمێسکم پێ دەڕێژێ، نائومێدیی ئێشی هەیە هاوڕێ ، زۆر ئازاری هەیە ، من لەو وەرزەوە زۆر گۆڕام ، زۆر هەوڵمداوە تا ئەو شوێنەی دەتوانم خۆم کۆنترۆڵبکەم ، هیچ کێشەم دروستنەکرد ، ڕێزم لەبڕیاری ڕاهێنەرم دەگرت، هەر یارییەک خەریک بووم خۆمم دەسەلماند، هەر کاتێک پێیەکانم دەیدا لەچیمەنی کامپنۆو جوانترین ساتەکانی ژیانم بوو، بەڵام ئەمە چی بۆ من کرد ؟
روونیشیدەكاتەوە، سزای هەمیشەیی بۆ من ، خستنە نێو لیستی یاریزانە فرۆشراوەکان ، ڕۆشتن بۆ وەرزێکی نوێ و پڕ لەشادی ، کۆتاییم هێنا بەهەموو شت و خۆم ئامادە کرد ، بەڵام ئێستا ئەزانم کە ئاسمانی هیواکان بۆ هەموو کەس دروستنەکراوە ، هەندێک دەبێ خۆ ماندووبکەن تا بگەنە لوتکە ، بەڵام من تەسلیم دەبم ، من مالکۆم تەسلیم دەبم.
ماڵكۆم لەكۆتاییدا دەڵێت: کۆتایی هات، من چیتر تۆپی پێ ناکەمەوە ، بڕۆن پێیان بڵێن  هاندەرانی زینیت  ماڵکۆمی ڕەشپێست ئیتر یاری بۆ یانەکەیان ناکاتەوە، خەیاڵتان ئاسوودە بێت ، مالکۆمی ڕەشپێست ئیتر ئازاری کەس نادات، من نەفرەت لەتۆپی پێ دەکەم ، نەفرەتی لێدەکەم.
یانەی بەرشەلۆنە ماڵكۆمی لەلیستی فرۆشتنی یاریزانەكاندا داناوەو ئەمەش ئەو یاریزانە بەرازیلییەی زۆر بێزارو تووڕە كردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو