ئەلیسا لەدنیای هونەر دوور دەكەوێتەوە

  2019-08-20 14:41      289 جار بینراوە        کۆمێنت

خانمە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا، لە هەژماری تایبەتی‌ خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە، چیتر كاری هونەری ناكات و ئەم ئەلبومەی لەئێستادا كاری تیادا دەكات دەبێتە كۆتا كاری ئەو هونەرمەندە.
ئەلیسا لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بەخۆشەویستی و بە تاسەوە كار لە ئەلبومە نوێكەمدا دەكەم و دوای ئەوەی‌ واز لە كاری هونەری دەهێنم لەگەڵ ئەوەی‌ بە دڵێكی پڕەوە ئەم بڕیارەم داوە". 

هەرلەتویتەكەیدا ئەلیسا دەڵێت: چیتر ناتوانم لەم بوارەدا كاربكەم و كاری هونەری بۆتە كاری مافیاكان و لە ئێستادا چیتر من ناتوانم بەرهەمهێن بم.

ئەم بڕیارەی ئەلیسا كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندانی عەرەب ناڕەزایی خۆیان بەبڕیارەكە دەربڕی و داوایان لەئەلیسا كردووە پەشیمان بێتەوە.

لەوانە هەیفا وەهبی لەتویتەر نووسیویەتی، نە ئێمە و نە جەماوەرەكەت و نە كەسوكارەكەشت بەو بڕیارە رازی نابین.
داواشی لەئەلیسا كردووە بەردەوام بێت لە گۆرانیوتن و شانۆكان بڕازێنێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو