فیفا: گۆڕانكاری لەدەنگی كاپتن و راهێنەرەكان نەكراوە

  2019-09-28 18:54      167 جار بینراوە        کۆمێنت

 ئەمڕۆ شەممە 28-9-2019، فیفا هەموو ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن گۆڕانکاری کراوە لەدەنگی کاپتن و راهێنەرەکان بۆ بەرژەوەندی میسی. فیفا بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە دەرکردووەو ئاشكرایدەكات، دڵتەنگین بەبڵاوبوونەوەی ئەو پروپاگەندانەو دەشڵێت: دەنگدان و چۆنیەتی کۆکردنەوەی دەنگەکان لەلایەن چاودێرێکی دەرەکییەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە بریتین لەکۆمپانیای رایس وتر هاوس کوبرزو هەموو کەسێک پێویستە بەئەلیکترۆنیش و بەنووسینیش دەنگی خۆی بۆ ئێمە بنێرێت و دەنگەکەشی دەبێت لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە مۆر بکرێت پێش گەیشتن بەئێمە. ئاماژەیان بەوەشداوە، کە ئەگەر دەنگێک راست نەبێت و دروست نەبێت پێشتر بەرپرسانی یەکێتیی وڵاتەکە خۆیان پێیدەزانن و ئەوانیش لێی بەرپرسن. لەبەیاننامەكەشدا هاتووە، یەکێک لەوانەی کە پێشتر وتبوی من دەنگم نەداوە کەچی دەنگەکەم بۆ میسی ئەژماركراوە، کاپتنی نیکاراگوا بوو، بەڵام ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی نیکاگاروا داوای لێبوردنی کرد کە ئەوان هەڵەیان کردووە لەدیاریکردنی کاپتنی وڵاتەکەیان بۆ دەنگدان. خوان بارێرا کاپتنی نیکاگاروایە، بەڵام یەکێتییەکە ناوی مانوێل رۆساسی وەک کاپتن رەوانە کردووەو هەر ئەویش بەم شێوەیە دەنگی داوە: میسی، مانی، رۆناڵدۆ

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو