بەكارهێنەرانی جگەرە روخسار پیرتر دەردەخات

  2019-11-17 10:15      144 جار بینراوە        کۆمێنت

پزیشكانی زانكۆی بریستۆڵ رایدەگەیەنن: بۆمان دەركەوتووە جگەرەكێشان پرۆسەی پیربوون خێرادەكات.
د. لویس میلارد بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە لە زانكۆی بریستۆڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ئاشكرایكرد جگەرە بەهۆی پێكهاتە كیمیاییەكەیەوە كاریگەری خراپی لەسەر هەموو بەشەكانی جەستە هەیە، بۆمان دەركەوتووە جگەرەكێشان پرۆسەی پیربوون خێرادەكات.
توێژینەوەكەی زانكۆی بریستۆڵ لەسەر 18 هەزار كەس ئەنجامدراوەو دەركەوتووە، ئەوانەی جگەرە دەكێشن زووتر چرچ ولۆچی لەسەر پێستی روخساریان دەردەكەوێت و بۆیە پیرتر دەردەكەون بەراورد بە تەمەنیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو