سوودەکانی هەنار بۆ تەندروستی مرۆڤ

  2019-12-09 11:40      433 جار بینراوە        کۆمێنت

سودی بۆ ڕوبەروبونەوەی شێرپەنجە: خواردنی هەنار بەرگریەکی بەهێز دروست دەکات بۆ لەناو بردنی خانەکانی شێرپەنجە لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دا لە ساڵی 2012 ئەوە ڕوون بوتەوە کە هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجە. 
*  خواردنی هەنار لەلایەن ژنانی سک پڕوە دەبێتە هۆی دروستکردنی تەواوی ئۆکسجین بۆ کۆرپەو هەنار دەوڵەمەندە بەچەند ڤیتامینێک بۆ دایکی سک پڕ. 
*  سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشیانەی توشی ئێسک دەبنەوە بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەتەمەنی پیریدا توشی نەخۆشی ئێسک دەبن. 
*  لە لێکوڵینەوەیەک لەزانکۆی لیما لیندای ئەمریکی ئەوەی دۆزیەوە کە شەربەتی هەنار بەرگری دژی نەخۆشی لەبیرچونەوە دەوەستێتەوە. 
*  خواردنی 500 ملم ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک دەبێتە هۆی ئەوەی کەسە توشی پەستانی خۆین نەبێت ئەویش زانکوی مەلیکەی مارگریت لە سکۆتلەندا ئەو ڕاستیەی خستوتە ڕوو. 
*  خواردنی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری خۆین بە یەکجاری ئەویش بە خواردنی بۆ ماوەیەک دکتۆر تۆماس کلینکی و پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ لەئەمریکا ئامۆژگاریمان دەکات بە خواردنی شەربەتی هەنار ئەوەشمان پێ دەڵێت شەربەتی هەنار خاڵیە لە شەکر. 
*  خواردنی هەنار بەرگری ئەوە دروست دەکات کە کێشی لەشمان زیاد نەکات و کێش دادەگرێت تاکە خواردنی بە هێزە لەسوتانی چەوری بەتایبەتی چەوری ورگ لەم حاڵەتە دەبێت ڕۆژانە بخۆرێت. 
*  لێکوڵینەوەیەکی ئیسرائیلی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی هۆی کەم بونەوەی نەخۆشی شەکرە و ئەوانەی هەنار دەخۆن کەمتر توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن و چارەسەریشیان دەکات. 
* هەنار سەرچاوەیەکی سەرەکیی ڤیتامین جی و پۆتاسیومە ئەویش دەبێته هۆی پاک بونەوەی جگەر و ریخۆڵەکان و کەم بونەوەی هەوای ناوسک. 
*  هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە پاڵنەرو و هاوکاری سێکسە و ئارەزوی سێکس زیاد دەکات لای پیاوان و ژنان، ئەو کەسانەی بەردەوام هەنار دەخۆن، لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا پەستانی خۆینیان نزم دەمێنێتەوە، دکتۆر کریستوفەر فۆریست لەزانکۆی کالیفۆڕنیا دڵنیای دەکاتەوە شەربەتی هەنار لە  50%ی توانای سێکسی زیاد دەکات و ئەبێتە هۆی کەم بونەوە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی پڕۆستات. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو