سوودەكانی ئەڤۆگادۆ

  2019-12-11 09:50      207 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەڤۆگادۆ ڕێژەیەکی زۆر لەڤیتامین A و B5 و B6 و C  و E و K و ڕیشاڵەکان و پرۆتینەکان و پۆتاسیۆم و چەورییە سود بەخشەکانی تێدایە و والەجەستەمان دەکات خۆی لە ژەهرەکان پاک بکاتەوە و بەتێری بمانبهێڵێتەوە و لەچەند نەخۆشییەک دەمانپارێزێت .
ڕۆژانە یەک ئەڤۆگادۆ بخۆین چی لەجەستەمان دێت :
* پێستمان لەوشک بونەوە و چرچ بون دەپارێزێت و ڕێگە لەزوو پیربونمان دەگرێت .
* قژ بەهێزدەکات و لەڕوتانەوە و لاوازبون دەپارێزێت و ڕگەکانی بەهێزدەکات .
* کۆئەندامی هەرس چالاکدەکات و بەهێزی دەکات .
* ڕێگە لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت .
* بە تێری دەمانهێڵێتەوە و لەقەڵەوبون دەمانپارێزێت .
* ڕێگە لەزیادبونی کۆلیسترۆڵی زیان بەخش دەگرێت .
* لەهەوکردن و هەستیاری چاوەکان دەمانپارێزێت .
* ئێسک بەهێزدەکات و لەفشەڵبونی دەیانپارێزێت .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو