ئەمشەو كلاسیكۆی ئیسپانیا ئەنجامدەدرێت

  2019-12-18 09:57      175 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمشەو یاری كلاسیكۆی زەوی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت .
بڕیارە ئەمشەو سەعات 10:00ی شەو لەسەر یاریگەی ( كامپ نۆ) لەشاری بەرشەلۆنە بەناوبژیوانی هێرناندێز یارییەكە دەستپێبكات .
ماوەی نۆ ساڵە هیچ كلاسیكۆیەك رووی نەداوە كە هەردوو یانە خاڵەكانیان هاوتا بێت بەجۆرێك هەردوو یانە خاوەنی 35 خاڵ،  بەڵام بەجیاوازی گۆڵ بەرشەلۆنە لەپێشەوەی ریزبەندی خولەكە دێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو