خشته‌ی سێ رۆژی داهاتووی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئاشكرا كرا

  2020-01-13 09:33      1623 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 13 - 1 - 2020، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ی ساڵی رابردووی ده‌ستپێكرد و وابڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكات.
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (PUKNOW) كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان، دابه‌ش ده‌كرێت و ، سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌، مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ده‌درێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌، رۆژی چوار شه‌ممه‌ 15 ی 1، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 16 ی 1، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌ش ده‌كرێت.‌

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو