دەستەی مافی مرۆڤ: ناتوانین لێكۆڵینەوە لەرووداوی كوشتنی پێشمەرگەكەی یەكێتی بكەین

  2020-01-19 12:16      874 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاند، مافیان نیە لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوشتنی پێشمەرگەكەی یەكێتی بكەن، بەهۆی ئەوەی لە ئێٍستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرایكرد، ئێمە مافمان نیە بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە بكەین، چونكە لە ئێستادا ئەو كەیسە لێكۆڵینەوەی تیادا دەكرێت كە لە ئاستی باڵای حكومەتدا لیژنەیەكی بۆ پێكهێندراوە. 
باسی لەوەشكرد، هۆكارێكی تر ئەوەیە یەكێتی وەك حزب سكاڵای تۆمار كردووەو لێكۆڵینەوەی تیادا دەكرێت، بۆیە ئێمە ناتوانین هیچ لێكۆڵینەوەیەك بكەین لەو رووداوە، تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەبێت.
لەدوای رووداوەكە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دروست كرد.
مەجید ئیبراهیم، خەلكی گوندی سیساوەیی سەر بەناحیەی باسرمەی قەزای شەقلاوەیە، رۆژی13-1-2020، لەلایەن هێزێكی دژەتیرۆری پارتیەوە، لەگوندی باسرمە دەستگیر كراو دواتر لە رۆژی 15ی مانگ لەلایەن هەمان دەزگاوە كەسوكاری ئاگادار كراوەتەوە كەوا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێرەو گیانی لەدەستداوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو