بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: دەرچووانی زانكۆ دەتوانن فۆڕمی پەیمانگەی دیپلۆماسی بەغدا پڕبكەنەوە

  2020-01-20 20:23      323 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەدەرچوانی زانكۆ دەكات فۆڕمی تایبەت بەخوێندن لەپەیمانگای دیبلۆماسی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عیراق پڕبكەنەوەو دوای دەرچوونیشیان دەبنە فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی عیراق.
عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: دەرچوان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بەخوێندن لەو پەیمانگایەداو دوا مۆڵەتیش بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە هەفتەی داهاتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو