33 كۆمپانیای دەرمان لە ھەرێمی كوردستان لەكار رادەگیرێن

  2020-01-21 10:40      108 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری داخستن و راگرتنی كار و چالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستیی پزیشكی دا.
وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: دوای چەندین مانگ لە رەخساندنی هەل بۆ نوێكردنەوە و باپەندبوونی كۆمپانیاكان بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندوستی و ئاگادار كردنەوەیان. وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێم، لەدووەمین قۆناغی چاكسازی لەبواری دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، لە بەر باپەند نەبوون بە رێنماییەكان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێكردنەوە و كۆگاكردن، بڕیاری دا بە داخستن و لەكار راگرتنی كار و چالاكییەكانی 33 كۆمپانیای دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لەهەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەش كراوە: ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیارەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و نووسراوی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی، تایبەت بە چاكسازی لەبواری دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، وەزارەتی تەندروستی (بەڕێوبەرایەتیی كوالێكتی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، سەندیكای دەمانسازان، دامودەزگاكانی تەندروستی لەكەرتی گشتی و كەرتی تایبەت) ئاگادار دەكاتەوە بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە، پاڵپشت بەم بڕیارەش هیچ كار و چالاكییەك لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە ئەنجام نادرێت.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو