روونكردنەوەیەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت جامی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن

  2020-01-21 11:44      249 جار بینراوە        کۆمێنت

بریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان سەبارەت بە جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل، لە ناوەراستی ئەم مانگەوە چووە بواری جێبەجێكردن و ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێریش روونكردنەوە دەدات.
لەدوای بڵاوكردنەوەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان سەبارەت بەرێگاپیدان بەجام رەشكردنی ئوتومبیلەكان، لەرۆژنامەی وەقایعی كوردستان بریارەكە لەرۆژی 15-1-2020، چووە بواری جێ بەجێكردن و مامەڵەی‌ یاسایی و كاروبارەكانی هاووڵاتیان دەستی پێكردووە.
لەم بارەیەوە فازڵ حاجی، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەم بریارە لە ناوەراستی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێكردن و تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگرێتەوە.
هەر لە میانەی لێدوانەكەیشیدا رونیشیكردەوە، رێژەكان دیاریكراون %50 و %30 كە رێژەی 50% بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەیە كە دەیانەوێت تەنها ‌جامی دواوەی ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن و رێژەی 30% تەنها بۆ ئەو شۆفێرانەیە كە دەیانەوێت جامەكانی تەنیشت ئۆتۆمبێلەكانیان رەش بكەن و هەر شۆفێرێكیش بیەوێت تەواوی جامەكانی تەنیشت و دواوە رەش بكات، ساڵانە بری 1,200,000 دیناری تێدەچێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو