لە هەولێر بەشێك لە دەرچووە دانەمەزراوەكان گردبوونەوە

  2020-01-21 13:01      104 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020، بەشێك لە دەرچووە دانەمەزراوەكانی كۆلێژی پزیشكی ددان، لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەو داوا دەكەن حكومەت دایان بمەزرێنیت.
دەرچووە دانەمەزراوەكان لەلایەن خۆیانەوە رایانگەیاند، ماوەی چەند ساڵێكە خوێندنیان تەواو كردووەو تائێستا دانەمەزراون، بۆیە ئەمرۆ ئەم گربوونەوەیان ئەنجامداوە، تاوەكو حكومەت بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێت.
ئاماژەشیان بەوەدا، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر فشارە مەدەنیەكانیان، چونكە لەئێستادا لەزۆربەی نەخۆشخانەكاندا پیویستیان بە پزیشكی دادن هەیەو حكومەتیش بەبیانوی جۆراو جۆر دایان نامەزرێنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو