‎كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی حەمەی حاجی تایەری كۆیی و ئەبوشەهاب دەكات

  2020-03-14 15:33      188 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوو پرسەنامەدا سەرەخۆشی لەبنەماڵەی خانەوادەی كاكەحەمەی حاجی تایەری كۆیی و ئەبو شەهاب دەكات.
دەقی پرسەنامەكان...

* ‎بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری كاكە حەمەی حاجی تایەری كۆیی ‎
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (كاكە حەمەی حاجی تایەری كۆیی) كەسایەتی دیارو تێكۆشەری ناوچەكەم زانی، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

* ‎بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مام حەمید (ئەبو شەهاب)
‎زۆربەداخەوە هەواڵی كۆچی مام حەمید ناسراو بە(ئەبو شەهاب)م زانی، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادەكەتان دەكەم، هیوادارم ئەمەدوا ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبوری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا الیه راجعون 
‎كۆسرەت رەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو