عەدنان زەرفی بەڕەسمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق راسپێردرا

  2020-03-17 14:10      210 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك كۆماری عیراق، بەشێوەیەكی رەسمی عەدنان زەرفی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.
بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ سێشەممە 17-3-2020 لەمەراسیمێكدا، لە كۆشكی سەرۆكایەتی، د. بەرهەم صاڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، عەدنان زەرفی  بەشێوەیەكی رەسمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت راسپارد.
سەرۆك كۆمار لە میانی مەراسیمی راسپاردنەكەدا، كە لەكۆشكی سەلام لەبەغدا بەڕێوەچوو، هیوای خواست سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو سەركەوتوو بێت لە ئەركە نوێكەی و كار بكات لەسەر سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشوەختی پاك و بێگەرد كە داخوازی گەلی عیراق دەستەبەر بكات و داواكاری رەوای خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بە دیبێنێت لەرێگەی جێ‌ بەجێ‌ كردنی چاكسازییە پێویستەكان و پارێزگاری لەسەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عیراق بكات.
سەرۆك كۆمار رایگەیاند، عیراق شایستەی باشترە و گەلەكەی قوربانی زۆریداوە لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێكی شكۆمەند و داهاتوویەكەی مژدەبەخش بۆ تەواوی رۆڵەكانی، ئاماژەشی كرد بەوەی ئەرك و دەستكەوتەكانی كە گەلی عیراق بە تێكرای پێكهاتەكانی لەچاوەڕوانیدان تا ئێستاش لەبەردەماندایە رایپەڕێنین و بیپارێزین كە ئەمانەت و بەرپرسیارییەتەكەی لە ئەستۆمانە و پێویستە هەموومان بەدی بهێنین.
عەدنان زەرفی كێیە؟
- ناوی تەواوی عەدنان عەبد خزێر زەرفی.
-  ئەمینداری جوڵانەوەی وەفایە لەعیراق 
- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف بووە.
- بەكەلۆریۆسی لەفیقهی ئیسلامی لەزانكۆی كوفە  هەیە.
- ماچستێری لە فیقهی ئیسلامی لەزانكۆی ئیسلامی كوفە بەدەستهێناوە.
- ماچستێری ئەمن و پلانڕێژی ستراتیجی لەبەغدا تەواو كردوە.
ئەزمونی پیشەیی
- لەساڵانی 2004- 2005 پارێزگاری نەجەف بووە.
- بریكاری یاریدەدەربووە لە ئاژانسی هەواڵگری – لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق لەساڵانی 2006 -2009.
- پارێزگاری نەجەف بووە لەساڵانی 2009- 2012.
- پارێزگاری نەجەف 2012- 2014.
- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە بۆ خولی ئێستا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو