مەترسیەكی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئاشكرا دەكرێت

  2020-03-19 10:46      701 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێترین تویژینەوەی زانستی لەسەر ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەریدەخات كە ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە نەك لەسەر رووكاری پلاستیك و كانزاكان بەزیندوویی دەمێنێتەوە، بەڵكو چەند سەعاتێك لەهەواشدا دەمێنێتەوەو مرۆڤ رەنگە لەهەواوە یان بەدەستدان لە كەلوپەلەوە تووشی بێت.
زانایان بۆیان دەركەوتووە كە ڤایرۆسی كۆڕۆنا (covid-19) زیاتر لە سێ سەعات لەهەوادا دەمێنێتەوە، زیاتر لە چوار سەعات لەسەر كانزای مس، زیاد لە 24 سەعات لەسەر مقەبا (مقەوا)، لەنێوان 2 بۆ 3 رۆژیش بەسەر مادەی پلاستیك و ستیل دەمێنێتەوە.
توێژینەوەكە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانیی بۆ تەندروستی، CDC، UCLA، و زانایانی زانكۆی Princeton ئەنجامدراوەو ئەنجامەكانیشی لەگۆڤاری زانستیی The New England Journal of Medicine بڵاوكرایەوە.
ئەم دۆزینەوانە پێماندەڵێ كە دووركەوینەوە لەشوێنی قەرەباڵغ، ماسك ببەستین و بەهیچ شێوەیەك دەست لەكەلوپەل نەدەین لەماركێت و شوێنە گشتیەكان و دەستكێش بەكاربێنین و زوو زووش دەستمان بەپێی رێنماییەكان بشۆین.
سەرچاوەكان:
- The New England journal of medicine
- Mirror

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو