وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-03-21 11:38      858 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر هاووڵاتیەك بە مەبەستی گەشت و سەیران لە ماڵ دەربچێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 21-3-2020، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، هەر هاووڵاتیەك بە مەبەستی گەشت و سەیران لە ماڵ دەربچێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و خاوەنەكەی بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان و هەرێمی كوردستان، بەرپرسانی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆیان دەركردووە، بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو