لە كۆریای باشور 147 حاڵەتی نوێی تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

  2020-03-21 11:50      123 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرپرسانی كۆریای باشور رایانگەیاند، دوای تۆماركردنی 147 حاڵەتی نوێی تووشبووی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێر رابردوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 8799 كەس.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی كۆریای باشور، ئەمڕۆ شەممە 21-3-2020، 147 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەندراوە، بەوەش كۆی تووشبووانی پەتاكە لەو وڵاتە گەیشتۆتە 8799 كەس.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 8 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی مردوان بەو پەتایە بۆ 102 كەس بەرزبۆتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو