قەدەغەی هاتووچۆ تا ٢٦ی مانگ درێژكرایەوە

  2020-03-21 16:31      1470 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپێناو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەغدا بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی دەركرد.
لەعیراق قەدەغەی هاتووچۆ تا ٢٦ی ئەم مانگە درێژكرایەوەو ٩ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەوە. 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە (21/3/2020) دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا كەرەنتین بەجێدەهێڵن و بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەو ڤایرۆسە چاكبوونەتەوە، دەگاتە ٤ كەس. 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغدا ئاشكرایكرد، پێنج تووشبووی كۆرۆنا لەبەری كەرخ چاكبوونەتەوەو شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانیش قەدەغەكردنی هاتوچۆی تا ٢٦ی مانگ درێژكردەوە.
بەپێی دواین ئامار، كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە ٢٠٨ حاڵەت و ١٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو