دوو كەسی دیكە لە عیراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

  2020-03-23 11:34      109 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، دوو كەسی دیكە لە عیراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 23-3-2020،  سەرچاوەیەكی پزیشكی لەبەسڕا ئاشكرایكرد، دوو كەس كە یەكێكیان تەمەنی 70 ساڵەو ئەوی دیكەشیان ژنێكی تەمەن 55 ساڵە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەدراوە، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە پێشتر پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئەمڕۆش لەبیابانەكانی رمێلەی سەر بەقەزای زوبێری رۆژئاوای بەسرا بەخاك دەسپێردرێن.
ئەمە لەكاتیكدایە، شەوی  رابردوو وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، 233 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 20 كەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 57 كەسی دیكەش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو