پەڵپینە چەندین سوودی تەندرووستی بۆ مرۆڤ هەیە

  2018-08-27 11:02      411 جار بینراوە        کۆمێنت
سوودەكانی پەڵپینە

پەڵپینە یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە بەشێوەیەكی خۆڕسك دەڕوێت، لەكوردەواریشدا كەسانێكی زۆر حەز  لە خواردنی دەكەن، پسپۆڕانی بواری خۆراكی چەند توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەم ڕووەكە ئەنجامداوە و چەندین سوودیان تێیدا بۆ لەشی مرۆڤ ئاشكرا كردووە.
پەڵپینە یەكێكە لەو سەوزە بەهاریانەی چەندین بەكارهێنانی هەیە و كەسانێكی زۆر لەدروستكردنی سوپ و زەڵاتەدا بەكاریدەهێنن.
سوودەكانی پەڵپینە وای لەپزیشكانی دەرمانی سروشتی كردووە كە چەندین جۆری دەرمانی لێ دروست بكەن، بەمەبەستی چاكبونەوە لەچەندین نەخۆشی.
ئەم سەوزەیە زۆرترین جۆری ڤیتامینەكانی تێدا كۆبۆتەوە وەك "A-B-C-D-E" هەروەها، دەوڵەمەندە بەكانزاكانی "ئاسن و مەگنسیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم" لەگەڵ بونی بڕێكی زۆر لەماددەی بیتا كارۆتین.
توێژینەوە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن كە پەڵپینە بڕێكی زۆر ترشە چەوری ئۆمیگا سێ لە پێكهاتەكەیدایە كە تەنها لەماسیدا بەو ڕێژە زۆرە بونی هەیە.
بەپێی توێژینەوەكان پەڵپینە بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لەگەشەی خانە شێرپەنجەیەكان هەروەها چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی توشی هەوكردنی میزەڵدان دەبن.
ئەم سەوزەیە سوودی بۆ دەمارەكانی مێشك هەیە و چارەسەری سەرئێشە دەكات، هەروەها كرمی ڕێخۆڵەكان لەناو دەبات و ئازاری ناو سك كەمدەكاتەوە.
بەڕای پسپۆڕە خۆراكیەكان پەڵپینە سوودی بۆ پێست هەیە و پێست جوانتر دەكات هەروەها دەتوانرێت وەك چارەسەرێكیش دژی نەخۆشی ئەكزیما بەكاربهێنرێت.
ئەم سەوزەیە چارەسەری برینی ناو دەم و هەوكردنی پوك دەكات، هەروەها ددانەكان بەهێز دەكات لە كلۆربوون دەیانپارێزێت، پەڵپینە لە كاتی توشبوون بە ئەنفلۆنزا وەرزیەكانیشدا وەك چارەسەرێك دژی كۆكە و هەڵامەت و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش بەكاردەهێنرێت.
لەگەڵ ئەم سوودانەشدا زۆر خواردنی ئەم سەوزەیە زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ژنی سكپڕ، چونكە ڕەنگە زیان بەخۆی كۆرپەكەی بگەیەنێت.
 زۆر خواردنیشی لە لایەن پیاوانەوە دەبێتە هۆی لاواز كردنی توانی سێكسی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو