بەرشەلۆنە، هوێسكای گۆڵباران كرد

  2018-09-02 22:12      205 جار بینراوە        کۆمێنت
یاریزانانی بەرشەلۆنە لەکاتی تۆمارکردنی یەکێک لەگۆڵەکانیان

یانەی بەرشەلۆنە بەهەشت گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ،  یانەی هوێسكای تازە سەركەوتووی بۆ خولی لالیگای ئیسپانیا گۆڵبارانكرد.
لەیارییەكانی خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگاو هاندەرانیدا توانی بە 8 گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ سێ خاڵ دەستەبەر بكات و شكست بەیانەی مێوان بهێنێت.
یانەی هوێسكا لەخولەكی 3 و 42 گوڵەكانیان تۆماركرد، لەبەرامبەردا و لەتایمی یەكەمدا هەریەك لە لیۆنێل مێسی، خۆرخی بولیدۆ بەهەڵە و لویس سوارێز سێ گۆڵیان تۆمار كرد.
لەتایمی دووەمیشدا بەرشەلۆنە 5 گۆڵی دیكەی لەڕێگەی عوسمان دێمبێلی، ئیڤان راكێتیچ، لیۆنێل مێسی، خۆردی ئەلبا و لویس سوارێز تۆماركرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو