ئێوارەیەكی كوردی لەناوەندی پێكەوە ژیانی كوردو ئەڵمان بەڕێوەچوو

  2018-10-01 18:50      572 جار بینراوە        کۆمێنت
ناوەندی پێكەو ژیانی كوردو ئەڵمان

 بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، ناوەندی پێكەو ژیانی كوردو ئەڵمان 29ی ئەیلولی 2018 ئێوارەیەكی كوردی بەڕێوەبردو بەرپرس و كارگێڕانی ناوەندەكە وێڕای بەخێرهێنان كارو چالاكییەكانی ماوەی رابردووی ناوەندەكەیان هەڵسەنگاند.
 دواتر ئەو ئێوارەیە بەمۆزیك و نمایشی تابلۆكانی سێ هونەرمەند سروە مەحمودو رەفاعی ئەحمەدو ئاڵی كامیل ئەحمەد رازێندرایەوە ئەم هونەرمەندانە بەچەند تابلۆیەكی ئاویی و هێڵكاری و سوریالی بەشداریانكرد كە بەرهەمی بەهرەو تواناكانی دوو كچی گەنجی كوردی تاراوگەنشینی نۆرنبێری ئەڵمانیابوون، یەكەمیان سروە مەحمود خوێندكاری دوا قۆناغی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ئێوارانی سلێمانی و ئاڵی كامیل لەدایكبووی ئەڵمانیاو خوێندكاری بەشی دیزاینەو هونەرمەند ڕوفاعی ئەحمەدیش لەڕۆژئاوای كوردستانەوە بەتوانا بەهێزو جوانەكەی سەرنجی هەموانی ڕاكێشا.
بەرهەمەكانی ئەم سی هونەرمەندە بەرهەمی هزرو خەیاڵ و تواناو تێگەیشتنی خۆیان لەوردەكاری  تابلۆكاندا لەڕێگەی بۆیەی ئاویی و هێڵكاری و كۆلاژ و شێوازەكانیتری هونەرەوە بەرجەستە كردبوو، پەیامێكیان گەیاندە بینەرو میوانەكانی ئەو پێشانگایە.
هەر لەو ئێوارە  كۆڕەدا هەریەك لەهونەرمەندان"ئالان عارف بەكەمانچەو سیروان قادر كامەلا بە"نەیی و دەف"و ساماڵ-یش بەعودو شەماڵی دەروێشیش بە چەلۆ بە دەنگێكی خۆش چەندین گۆرانی و مۆزیكیان پێشكەشكردو ئێواركەیان لەبەردەم ژمارەیەك لەڕەوەندی كوردی ئەوشارەدا ڕازاندەوە، لەو ئێوارەیەدا هەریەك لەنەوزاد قەفتان بەرپرسی ناوەندەكەو باستی عەزیمی و دایكی ئەستێرەو تریفە عەزیز دیاری رێزلێنانیان بەخشیە بەشداربووان.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
فۆتۆ.. تایەر باراوی
   

   
   

   
   
   
   
   

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو