وەفدی یەكێتی و رەوتی سەدر، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند تاوتوێدەكەن

  2018-10-14 21:43      357 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

وەفدی یەكێتی لەبەغدا، لەگەڵ رەوتی سەدر كۆدەبێتەوەو هەردوولاش رێكدەكەون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات لەعیراقدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 14-10-2018 وەفدی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ وەفدێكی باڵای تەیاری سەدری كۆبوونەوە لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەوڵی لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.
هەردوولا بەگرنگییەوە لەڕێوشوێنەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیان روانی تەكیدیشیانكردەوە حكومەتی نوێی عیراق حكومەتی تەكنۆكرات و خزمەگوزار بێت و هەوڵی جدی بدات بۆ ڕیشەكێشكردنی  گەندەڵی و نەهێشتنی رۆتین، خزمەتكرنی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی عیراق لەكارە لەپێشینەكانی بێت هەنگاوی جدی و دەستوریش بنرێت بۆ هێنانەدی مافەكانی كورد و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو