وەزارەتی كارەبا: بۆ ماوەی 48 بۆ 72 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەبڕێت

  2018-10-15 11:07      618 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 19ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی 48 بۆ 72 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لەهەرێم دەبڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (15-10-2018)، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكیدا كەوێنەیەكی دەست PUKnow كەوتووە، رایگەیاند: هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی (19-10-2018)، كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت، وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەڕێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو