قەلەقی زیانێكی زۆری تەندروستی لەسەر دەرون و جەستەی مرۆڤ دروستدەكات

  2018-10-29 11:46      180 جار بینراوە        کۆمێنت

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ كە زانكۆی هارڤاردی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردوویەتی دەركەوتووە، كە قەلەقی كاریگەری خراپی لەسەر جەستەو دەرونی مرۆڤ دروست دەكات.
قەلەقی وامان لێدەكات كە ئاستی بیركدنەوەو سەرنجمان لاوازترو جەستەشمان شەكەت بێت، ئەگەر هاتوو قەلەقی بۆماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو تێكچونی خەو دابەزینی ئاروەزووی خواردن و خولیای سێكس و چەند كێشەیەكی تەندروستی دیكەی وەك نەخۆشیەكانی دڵ و ریخۆڵەكان و شەكرە دەبنە بەشێكیتر لەلێكەوتەكانی.
توێژینەوەكە دەڵێت، لەشی ئەوكەسانەی بەردەوام قەلەقن رێژەیەكی زیاتر لە هۆڕمۆنی كۆرتیزۆڵ دەردەدەن كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری لێكەوتەی خراپی تەندروستی لە كەسەكەدا.
بۆیە گرنگە مرۆڤ هەوڵبدات قەلەقی لەخۆیدا كەمبكاتەوەنی لەڕێی وەرزشكردنی ماوە ماوە، خەوتنێكی تەندروست و ئەوكردانەی دیكە كە دەبنە هۆی دڵخۆشی كەسەكە.
وەرگیراوە لەماڵپەری: Medicalnewstoday
ئامادەكرنی: شێنێ عەبدوڵڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو