هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ره‌وڕووی‌ زه‌وی‌ دێت‌و زانایان قه‌باره‌ی‌ مه‌ترسییه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كه‌ن

  2018-11-27 22:24      436 جار بینراوە        کۆمێنت
ناسا: مه‌رج نییه‌ هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی‌ گه‌ردوونناسان 100% راست ده‌ربچن‌

كه‌ناڵه‌كانی‌ میدیا له‌زای‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاژانسی‌ بۆشایی‌ ئاسمانی‌ ئه‌مریكی"ناسا"ه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و رووی‌ زه‌وی‌ دێت‌و و قه‌باره‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌یان روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌سارۆكه‌كه‌ به‌ر زه‌وی‌ بكه‌وێت.
پێگه‌ی‌"Inquisitr" رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ردێكی‌ گه‌وره‌ به‌ناوی‌ "2018 LF16"، له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا له‌ماوه‌ی‌ 100 ساڵی‌ داهاتوودا خۆی‌ به‌ زه‌ویدا بكیشێت. 
 گه‌ردوونناسه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ رۆژی‌ 16ی‌ حوزیرانی‌ رابردوو، بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌سارۆكه‌یان به‌رچاوكه‌وتووه‌‌و دواتر توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ‌ كردووه‌، بۆ زانینی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ هه‌یه‌تی‌‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ "2018 LF16"  تا ساڵی‌ 2117 ره‌نگه‌ 62 جار خۆی‌ به‌زه‌ویدا بكێشێت.
ئاشكراشیان كردووه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ دوای‌ 5 ساڵی‌ تر ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا به‌یه‌كدا بكێشن، به‌دیاریكراویش له‌ رۆژی‌ 8ی‌ ئابی‌ 2023 و دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ 3ی‌ ئابی‌ 2024 و ئینجا له‌ 1ی‌ ئابی‌ 2025.
زانایان باوه‌ڕیان وایه‌ قه‌باره‌ی‌ هه‌سارۆكه‌كه‌ 700 پێ‌( 215 مه‌تر)، واته‌ دوو هێنده‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ ئازادی‌ ئه‌مریكا.
به‌ڵام ناسا باس له‌وه‌ده‌كات مه‌رج نییه‌ هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانی‌ گه‌ردوونناسان 100% راست ده‌ربچن‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ "2018 LF16" مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ درووست ناكات.
ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ له‌نێو 30 ملیۆن جاردا ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌ر زه‌وی‌ بكه‌وێت.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌    

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو