یادی دڵدار-ی شاعیر دەکرێتەوە

  2017-11-12 10:15      142 جار بینراوە        کۆمێنت
دڵدار-ی شاعیر

له‌یادی سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی شاعیرو شۆڕشگێڕ (یونس ره‌ئوف ناسراو به‌دڵدار) زانكۆی كۆیه‌ كۆنفرانسێكی زانستی رێكده‌خات.
بڕیارە کۆنفرانسەکە لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە بەڕێوەبچێت و داواش لەتوێژەران دەکرێت تا ٢٠١٧/١٢/١ توێژینەوەکانیان بنێرن و دوای هەلسەنگاندنیشیان ئەنجامی توێژینەوە وەرگیراوەکان رادەگەیەنن.
دڵدار-ی شاعیر، ساڵی 1918 له‌شاری كۆیه له‌دایكبووەو له‌ساڵی 1948 كۆچی دواییكردووه.
لە ماوەی (٣٠) ساڵی تەمەنیدا له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت‌و داهێنانی شیعری نیشتیمانپه‌روه‌ریی‌و ئه‌ده‌بیات‌و كه‌لتورو زمانی نه‌ته‌وه‌ییدا رۆڵێکی دیاری هەبووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو