باشترین مۆبایلی ئەندرۆید بۆ 2018 راگەیەندرا

  2018-12-09 15:37      410 جار بینراوە        کۆمێنت
مۆبایلی زیرەكی ئەندرۆید

كۆمپانیای  (AnTuTu)ی تایبەتمەند لەبواری پێوانەكردنی تواناكانی مۆبایلی زیرەك، لیستی باشترین و جەماوەریترین مۆبایلی زیرەكی سیستمی ئەندرۆیدی بۆ ئەمساڵ (2018) راگەیاند.
بەپێی لیستی كۆمپانیاكە كە لەسەر ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكەی بڵاویكردۆتەوە، لەڕیزبەندیی یەكەمدا مۆبایلی (Xiaomi Mi8) هاتووەو رێژەی 97%ی پێدراوە بەهۆی ئەوەی بەبەراورد لەگەڵ زۆربەی مۆبایلەكانی تردا، گرنگترین و نوێترین تایبەتمەندیی لەخۆگرتووە.
لەپلەی دووەمی ڕیزبەندییەكەشدا، مۆبایلی گالاكسی (Samsung Galaxy S9) دێت و دوای ئەویش مۆبایلی (Meizu 16th)ی چینی، كە هەردووكیان رێژەی 96%ی كۆمپانیاكەیان پێدراوە.
پلەكانی تری ریزبەندییەكەش تا دەگاتە پلەی دەیەم، پشكی هەریەك لە (Huawei Mate 10 Pro)
ی چینی و (Oppo Find X) بوون كە رێژەی 95%یان پێدراوەو دوای ئەمانەش لەپلەی حەوتەمدا هەریەك لە مۆبایلەكانی  (OnePlus6)و (Huawei Mate 10)و (Vivo Nex Ultimate)و ئینجا مۆبایلی (Samsung Galaxy S8)   لەپلەی دەیەمدا هاتووە.
سەرچاوە: سۆمەریە نیوز
داڕشتنەوەی: هاوناز شەوكەت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو