لە ئەڵمانیاوە ماڵ و کلیل دەبینرێت

  2017-11-13 15:43      298 جار بینراوە        کۆمێنت

نمایشی کورتە فیلمی "ماڵ و كلیل" دەبێتە دەستپێکی سێیەمین خولی هەفتەی فیلمی كوردی "لایبزیگ" کە لەوڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەدا کە بڕیارە لەڕۆژانی 30ی ئەم مانگە تا 2ی دیسه‌مبه‌ری 2017 به‌ڕێوه‌بچێت، چەندین فیلم لەخۆ دەگرێت و کورتە فیلمی (ماڵ و كلیل)یش کە لەنووسین و ده‌رهێنانی شوان عەتوف-ە دەبێتە دەستپێکی فیلمە نمایشکراوەکانی فێستیڤالەکە، ئەم فیلمە تا ئێستا بەشداری لەچەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمدا کردوەو چەندین خەڵاتی جیهانیشی بەدەستهێناوە.
هەفتەی فیلمی كوردی "لایبزیگ" لەلایەن ناوەندی كولتوور و فەرهەنگی هەرێمی ساكسۆنیا و سینەدینگه‌وه پشتگیری دەكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو