ئەو 10 یاریزانەی زۆرترین مووچە لەخولەكانی ئەوروپا وەردەگرن

  2017-11-14 21:58      175 جار بینراوە        کۆمێنت


لەنوێترین راپۆرتی وەرزشیدا، سەبارەت بەزۆرترین مووچەی یاریزانانی كیشوەری ئەوروپا، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ناوی (10) یاریزانی خولەكانی ئەوروپای ئاشكرا كردووە، كە زۆرترین مووچە وەردەگرن، ئەوانیش...

یەكەم، نایمار داسیلڤا لەیانەی پاریس سان جێرمان هەفتانە 537 هەزار پاوەند 
دووەم، لیۆنێل مێسی لەبەرشەلۆنە هەفتەی 500 هەزار پاوەند 
سێیەم، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەفتانە 365 هەزار پاوەند لەیانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت
چوارەم، پۆڵ پۆگبا هەفتانە 290 هەزار پاوەند لەیانەی مانچستەر یونایتد وەردەگرێت
پێنجەم، ئیدین هازاردی  چێلسی هەفتانە 250 هەزار 
شەشەم، سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەفتانە 220 هەزار پاوەند لەیانەی مانچستەر سیتی وەردەگرێت. حەوتەم، فیلیپ كۆتینیۆ  لەیانەی لیفەرپوڵ هەفتانە 200 هەزار پاوەند 
هەشتەم، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هەفتانە 170 هەزار پاوەند لەیانەی بایرن مونشن وەردەگرێت. 
نۆیەم، مەسعود ئۆزێل و ئەلێكسس سانشێز مووچەی هەفتانەی هەریەكێكیان لەیانەی ئارسناڵ 150 هەزار پاوەندە. 
دەیەم و كۆتایی، گۆنزالۆ هیگواین هەفتانە 130 هەزار پاوەند لەیانەی یۆڤانتۆس وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو