شەهرام نازری و گرووپی كامكاران كونسێرتێك بۆ هاوكاریكردنی لێقەومانی بومەلەرزەكەی كرماشان ئەنجام دەدەن

  2017-11-16 19:31      158 جار بینراوە        کۆمێنت

شەهرام نازری و گرووپی میوزیکی کامکاران کونسێرتێک بۆ هاوکاریکردنی لێقەومانی بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان ئەنجامدەدەن.
لە کاتی ئاشکراکردنی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (عاشق کیست)، شەهرام  نازری هونەرمەندی گەورەی کورد رایگەیاند: ئاگرێکی نوێ لە دڵم داگیرساوە بۆ کرماشان و سەرپێڵ و بۆ تەواوی ئەو ناوچانەی بەهۆی بومەڵەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، وتیشی: داهاتی ئەو بەرهەمە نوێیە پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو کارەساتە دەکەم.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە دووشەمەی داهاتوو شەهرام نازری بە هاوکاری گرووپی میوزیکی کامکاران کۆنسێرتێک لە تارانی پایتەختی ئێران ئەنجام بدەن کە سەرجەم داهاتەکەی بۆ لێقەوماوانی پارێزگای کرماشان خەرج دەکرێت کە بەهۆی بومەلەرزەکەی شەوی یەک شەممەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو