بەم شێوەیە خۆت لەپەتای زستانە رزگاربكە

  2019-01-13 11:28      262 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی هاتنی  وەرزی  زستان و كەش و هەوای ساردەوە ساڵانە چەندین كەس توشی هەڵامەت و پەتای زستانە دەبن ، بەڵام چارەسەرەكەی ئاسانە و خۆت لەماڵەوە دەتوانی چارەسەری بكەیت، بە پەیڕەوكردنی ئەم رێگایانەی خوارەوە:-
1-شلەمەنی زۆر بخۆرەوە 
ئاو لیمۆ و هەنگوین تێكەڵ بكەو بیخۆرەوە تاوەكو خۆت بپارێزیت لە وشكبونەوە و،  یارمەتیدەر  دەبێت بۆ كرانەوەی گیرانی لوت.
دوركەوەرەوە لە ئەلكهول و قاوە و ئەو مادانەی كافاینیان تێدایە.
2-پشو بدە 
3-نەرمكردنی قورگ
لەرۆژێكدا 5بۆ 6 جار غەرغەرەی ئاو خوی بكە 
4-خواردنەوەی گەرم بخۆ 
خواردنەوەی گەرم  دەبێتە هۆی  فراوانبوونی ملولەی خوێنبەر، بەمەش بڕێكی زیاتر خۆراك و خرۆكەی سپی دەچنە شوێنی هەوكردن.
ئەگەر تاشت هەبوو  و بەم چارەسەرانە باش نەبوویت، دەتوانیت دەرمانی پاراسیتامۆڵ لەژێر چاودێری پزیشكدا بەكاربهێنیت.
5-بۆ رێگە گرتن لە توشبوون بە هەڵامەت، دەتوانی ساڵانە لەوەرزی پایزدا كوتانی  دژە ئەنفیلۆنزا وەربگریت، كە بەڕێژەی  80-86%خۆت دەتپارێزێت لە پەتا.

ئامادەكردنی: شێنێ عەبدوڵڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو