بەقەڵەم نانوسیت؟ مێشکت توشی ئەم گرفتە بووە

  2019-01-23 19:28      181 جار بینراوە        کۆمێنت
نوسین بەدەست ھەموو شت لەبارەی کەسەکەوە ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، جیھان یادی‌ رۆژی نوسینی کردەوە، بەپێی راپرسیەکی ئاژانسی "سپۆتنیک"یش شارەزایان سکاڵای ئەوەیان کردوە کەنوسین لەشتێکی گرنگەوە بۆتە خولیا و ھۆشداری دەدەن لەو مەترسیانەی توشی مرۆڤ دەبێت ئەگەر واز لەنوسین بھێنێت.
لەوبارەیەوە میخائیل فینۆگرادۆف پزیشکی دەروونی لەزانستی تاوانکاری رایگەیاندووە کەنوسین بەدەست ھەموو شت لەبارەی کەسەکەوە ئاشکرا دەکات. 
ئەگەر کەسەکە بیەوێ شێوازی نوسین بگۆڕێت بەڵام شتە سەرەکیەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە. 
یوری کۆفدییف رایگەیاندووە کەنوسین بەدەست و قەڵەم گرنگە بۆ پەرەپێدانی لێھاتویی جوڵەی وورد و پەرەپێدانی مێشکی مرۆڤ لەرێگەیەوە.
ئەو شارەزایە ھۆشداری داوە ئەگەر کەسەکە نەنوسێت و واز لەنوسین بھێنێت ئەوا بەشێکی دیاریکراوی مێشک دەست بەپوکانەوە دەکات. 
ئەمەش بۆ منداڵ مەترسیدارە و لەئایندەدا بۆ منداڵەکانیان خراپە. 
ئەمەش لەگەڵ ھاتنەکایەی کیبۆرد و مۆبایل و نوسین بەفەرمانی دەنگی دروست بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو