سبەی ماراسۆنی دوبەی بەڕێوەدەچێت

  2019-01-24 10:17      160 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە سبەی 25-1-2019، ماراسۆنی دوبەی جیهانی بە بەشداری هەزاران راكەر و دەیان پاڵەوان بەڕێوەبچێت، و رێكخەرانی ماراسۆنەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسیان لەبەڕێوەچوون و كارە لۆجستیكەكانی بۆ ماراسۆنەكە كرد.
ئەحمەد كەمالی، سەرۆكی لیژنەی رێكخەرانی ماراسۆنەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لەهۆتێل هیلتۆن بەڕێوەچوو، رایگەیاند، ماراسۆنەكە لەستانداری جیهانیە بەو پێیەی پۆلێنی گۆڵدی جیهانی هەیە، وتیشی: بەهەزاران یاریزان لەنزیكەی 150 وڵاتە ناونووس كراون و مۆ فەرەحی بریتانی و پاڵەوانی جیهانیش لەڕیزی پێشەوەی راكەران دەبێت .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو