گروپی موزیكی لوڕ یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە

  2019-01-24 10:57      565 جار بینراوە        کۆمێنت

گروپی موزیكی لوڕ، بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات لە یادی 11 ساڵەی دامەزراندنیدا كۆمەڵێك چالاكی هونەری و رۆشنبیری سازدەكات.
رۆژی شەممە (26-1-2019)، سەعات 5 ی ئێوارە لە هۆڵی تەوار لەسلێمانی، بە دروشمی پاراستنی كەلتور و هونەری رەسەنی كوردی ئەركی هەموومانە، گروپی موزیكی لوڕ یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بە بەشداری چەند هونەرمەندێك دەكاتەوە.
هەر لەو ئێوارەیەدا ئاماددەبوان دەتوانن نوێترین بەرهەمی گروپی موزیكی لوڕ بە ناوی مێخەك بەند بەدەست بهێنن.

ئا: شێنێ عەبدوڵڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو