فه‌یسبوك به‌ربه‌سته‌كان تێكده‌شكێنێت... واتسئاب‌و ئه‌نیستگرام‌و ماسنجه‌ر تێكه‌ڵ ده‌كات

  2019-01-26 10:25      184 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌كارهێنه‌رانی‌ ماسنجه‌ر یان ئه‌نیستگرام، ده‌توانن كفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌ن كه‌ ته‌نها ئه‌كاونتی‌ واتسئاپی‌ هه‌بێت

فه‌یسبوك سه‌رقاڵی‌ پلاندانانه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ناردنی‌ نامه‌‌و تێكه‌ڵكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ واتسئاب‌و ماسنجه‌رو ئه‌نیستگرام له‌ڕێی‌ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانییه‌وه‌.
ئه‌و پلانه‌ی‌ فه‌یسبوك واده‌كات، به‌كارهێنه‌ری‌  واتسئاب، بۆ نموونه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆدا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ری‌ ئه‌نیستگرام یان ماسنجه‌ردا قسه‌بكات، به‌وشێوه‌ش به‌ربه‌ستی‌ نێوان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌شكێنێت.
هاوكات، به‌كارهێنه‌رانی‌ ماسنجه‌ر یان ئه‌نیستگرام، ده‌توانن كفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌ن كه‌ ته‌نها ئه‌كاونتی‌ واتسئاپی‌ هه‌بێت.
 له‌ئێستادا، به‌رنامه‌ی‌ تێكه‌ڵكردنه‌كه‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تاییدایه‌‌و له‌ ساڵی‌ 2020 كۆتایی‌ پێدێت‌و ئاماده‌ ده‌بێت بۆ به‌ركاهێنان.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز
داڕشتنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو