پەنابەرێكی كورد لەڕێگەی واتس ئاپەوە رۆمانێك دەنووسێت و گەورەترین خەڵاتیش بەدەستدەهێنێت

  2019-02-01 14:46      237 جار بینراوە        کۆمێنت
بەهرۆز بوچانی

رۆمانی (هیچ هاوڕێیەك نییە، جگە لەچیاكان)ی پەنابەرێكی كورد، كە لەڕێگەی واتس ئەپەوە نووسراوە گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای بەدەستهێنا كە بەهاكەی 100 هەزار دۆلارە.
بەهرۆز بوچانی كە رۆژنامەنووسێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە، و زیاتر لە 5 ساڵە لەدورگەیەكی ئوسترالیا وەك پەنابەر دەستبەسەرە، لە ماوەی زیندانیەكەیدا لەرێگەی نامەی واتس ئاپەوە رۆمانێك بەناوە (هیچ هاوڕێیەك نییە، جگە لەچیاكان) دەنوسێت و تیایدا چیرۆكی ژیانی ئەو چەند ساڵەی خۆی لە زیندانەكانی ئوستورالیادا دەگێڕێتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی رۆمانەكەی، (هیچ هاوڕێیەك نیە جگە لە چیاكان) بەهرۆز دەبێتە یەكێك لەناسراوترین نووسەرەكانی ئوسترالیا و كتێبەكەشی دەبێتە پڕ خوێنەرترین كتێب و خەڵاتی ئەدەبی ڤیكتۆریا بەدەستدەهێنێت كە بەهاكەی 100 هەزار دۆلارە.
بەهرۆز ساڵی 1983 لەشاری ئیلام لەدایكبووە، لەبەشی زانستە سیاسییەكان لەتاران خوێندوویەتی، سەرەتا وەك رۆژنامەنووس لەرۆژنامە ناوخۆییەكان كاری كردووەو زیاتر گرنگی بەكاروباری خوێندكاران داوە، دواتر لەچەندین گۆڤارو رۆژنامەی دیكە كاری كردووە.
پاشان بۆتە سەرنووسەر گۆڤاری (واریا) كە تایبەت بووە بەلایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردی، لەسەر ئەمەش چەندین جار لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئێران ئاگادار كراوەتەوە، چونكە لاپەڕەكانی تایبەت بووە گرنگیدان و بەدیالێكت و زمانی كوردی و مەترسی لەناوچوونی ئەو زمانە بەتایبەت لەشاری ئیلام كە شارێكی كورد نشینە.
ساڵی 2013 بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی ئێرانی جێهێشتووەو بەرەو ئوسترالیا، بەهۆی توندی یاساكانی ئۆسترالیا دژ بەپەنابەران لەو وڵاتە دەستگیركراوە.
بەهرۆز بوچانی جگە لە نوسین كاری فیلمسازیش دەكات و هەر لەرێگەی مۆبایلەكەیەوە فیلمەكی بەرهەمهێناوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو