هەڵەبجە..ژمارەیەك دەرمانخانە و نۆرینگە دادەخرێن

  2019-02-04 12:53      165 جار بینراوە        کۆمێنت
هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ دەرمانخانەو نۆرینگەكانی پارێزگای هەڵەبجە

لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ دەرمانخانەو نۆرینگەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە 21  نۆرینگەو دەرمانخانە داخران.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، لەچوارچێوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی، تایبەت بە دەرمانخانە و نۆرینگەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ دەرمانخانەكان ئەنجامدرا، پاش گەڕان و پشكنین بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە 21 دەرمانخانە و نۆرینگە داخران، و رێكاری یاسای دەگیرێتەبەر لەبەرامبەر ئەوانی سەرپێچی یاسا دەكەن.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەپێناو دابینكردنی ژیانێكی پڕ تەندروست هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینەكار و سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكەین كەپەیوەستن بەژیانی رۆژانەی ئێوەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو