هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی دووزخورماتوو كۆبۆوە

  2017-12-05 22:30      146 جار بینراوە        کۆمێنت

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی پێشوازیكرد لەتیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە دووزخورماتوو كە پێكهاتوون لەكۆمەڵێك كەسی یاسایی و پسپۆڕو خۆبەشی دووزخورماتوو.
لە دیدارێكدا رەوشی ناوچە دابڕێندراوەكان و بەتایبەت دووزخوماتوو لەڕووی سیاسی و ئیداری و مرۆییەوە تاوتوێكرا. 
لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نیگەرانییەكانی بۆ رەوشی مرۆیی هاوڵاتیان لەناوچە دابڕێندراوەكان بەگشتی و دووزخورماتوو بەتایبەت دووپاتكردەوە، كارو هەوڵی گەنجانی تیمەكەشی بۆ كۆكردنەوەو دۆكیۆمێنیت كردنی هەموو ئەو تاوان و وێرانكاریانەی بەسەر هاوڵاتیاندا هاتووە بەرزنرخاند، بۆ پیشاندانی ئێش و ئازارەكانی خەڵكی دووزخورماتوو و فشار خستنەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاوڕدانەوە لەو شارە.
هەر لەدیدارەكەدا، گەنجانی تیمەكە لەگەڵ خستنەڕووی هەوڵەكانیان بۆ كۆكردنەوەی داتاو ئامارەكان و كردنەوەی دۆسێیەكی یاسایی دژ بەئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەو هەروەها گەیاندنی بەڵگەكانیان بەرێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، داوایان كرد هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانیان بێت.
لەبەرامبەریشدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانیان دەربڕی و وتیشی"ئیتر دووز چێتی دەكەم"، باسی لەوەشكرد وەك یەكێتیی نیشتمانی بەردەوام لە هەوڵدان بۆئەوەی رەوشی شارەكە هێوربكرێتەوە و هاوڵاتیانی ئاوارە بگەڕێنەوە ناو ماڵەكانیان و هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵیش ئاوڕی جددی لەو قەزایەو دانیشتوانەكەی و بەتایبەت ئاوارەكانی دووزخوورماتو بدەنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو