زەمینلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلە سلێمانی و هەڵەبجە و دەربەندیخانی هەژاند

  2017-12-06 10:25      232 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاند, زەمینلەرزەیەك لە دووری 18 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجەوە روویداوەو لە سلێمانی و دەربەندیخان و چەند ناوچەكی دیكەش هەستی پێكراوە.

فازیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: زەمینلەرزەیەك كاتژمێر 8:53 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە 4.9 پلەی رێختەر لە دووری 18 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجەوە روویداوەو لە سلێمانی و دەربەندیخان و چەند ناوچەكی دیكەش هەستی پێكراوە.

راشیگەیاند كە لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەكەی مانگی رابردوو تاوەكو ئێستا زیاتر لە 600 بوومەلەرزەی دیكە لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركراون, ئەوەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رویدا , كاریگەری زەمینلەرزەكەی 12ی مانگی رابردووە كە تەواوی هەرێمی كورستانی هەژاند.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو