پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر رەوشی قەزای خورماتوو دەکەن

  2017-12-06 11:16      83 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی بڕگەیەکی کارنامەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی رەوشی خورماتوو دەکرێت. 

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ٨ پڕۆژە یاسا بکرێت. گفتوگۆیەکی کراوەش لەسەر رەوشی قەزای خورماتوو و گوزەرانی دانیشتووانە کوردەکەی دەکرێت کە تا ئێستا ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون. 

لە بڕگەیەکی تریشدا دانان و ئاڵوگۆڕکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و, پڕۆژە یاسای ھەموارکردنی بەکرێدانی خانوبەرەش تاوتوێ دەکرێت. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو