پیلانی تیرۆركردنی مه‌ی پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه‌

  2017-12-06 11:32      204 جار بینراوە        کۆمێنت

پلانی کوشتنی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شکستی پێھێنرا.
ئاژانسەکانی ھەواڵ لەزاری ئەندرۆ بارکەر سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی سەربازیی بەریتانیا بڵاویانکردەوە: ھێزە ئەمنییەکان پلانێکی تایبەت بە کوشتنی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایان لە شەقامی داونینک ستریت لە شاری لە ندەن پووچەڵکردۆتەوە.

وتیشی: یەکێک لە ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکان، بەنیاز بووە دەرگاکانی داونینگ ستریت لەڕێی بۆمبی تەوقیتکراو بتەقێنێتەوەو دواتر پەلاماری باڵەخانەی ژمارە ١٠ بدەن بەمەبەستی کوشتنی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی سەربازیی بەریتانیا وتیشی: لەماوەی ساڵی رابردوودا دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا ٩ پەلاماری تیرۆریستیان پووچەڵ کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو