كەشناسی هەرێم: شه‌پۆلێكی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  2017-12-06 12:15      1082 جار بینراوە        کۆمێنت

كه‌شناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ‌به‌رەبه‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و چاوه‌ڕێده‌كرێت سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش بگرێته‌وه‌.

فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، لە جەند رۆژی رابدوودا پێشبینی ئەوەكرا,  نزمه ‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كە سه‌رچاوه‌كه‌ی بارسته‌هه‌وای ئه‌وروپایه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ناوه‌ڕاست رووی له‌ هه‌رێمی کوردستان دەكات ‌ و خێرایی با و بڕی هه‌ور له‌ ئاسمان زیاددەكات‌،
 

وتیشی:  بارانبارین‌ لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات  به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌مشه‌ودا، له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممەوە بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد رووده‌كاته‌ ناوچه‌كه،‌ به‌ڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، ئه‌و دابه‌زینه‌ش واده‌كات شێوه‌ی دابارین بۆ به‌فربارین بگۆڕێت. بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر دەبارێت و سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش دەگرێته‌وه‌.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو