خوێندنی باڵا: زیاتر لە 300 خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی كوردستان وەرگیران

  2017-12-06 12:19      62 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندكاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "ماوەی سێ ساڵە وەزارەتەكەمان كارئاسانی تەواوی كردووە بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە قوتابخانە كوردییەكان دەخوێنن".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمساڵ وەزارەتەكەمان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندكاری شاری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، بەهەمان پێوەرو كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێدنی 2017-2018". 

عەباس ئەكرەم رونیشیكردووەتەوە، داوای لە خوێندكاران دەكات بەتایبەت ئەوانەی داواكارییان پێشكەشكردوە لە زوترینكاتدا سەردانی نوسینگەی كەركوك-ی وەزارەتەكەیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ناوەكانیان، دەستكردن بەمامەڵەی وەرگرتن لە زانكۆكانیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو