فەڕەنسا رەخنەی توند ئاراستەی تورکیا دەکات

  2017-12-06 13:12      346 جار بینراوە        کۆمێنت

فه‌ڕه‌نسا ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی توركیا ده‌كات و داوا ده‌كات پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌كادیمییه‌كان دادپه‌روه‌رانه‌ به‌رێوه‌بچێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پاریس به‌ وردی چاودێری پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و ئه‌كادیمیانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ھۆی ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی دراونه‌ته‌ دادگاو راشیگه‌یاندوه‌ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ راسپێردراوه‌ كه‌ به‌شداری دادگاییكردنه‌كه‌ بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كراوه‌ پابه‌ند بێت به‌ رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین.

 دوێنێ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی نزیكه‌ی 150 ئه‌كادیمی له‌توركیا ده‌ستپێكرد، ئه‌و ئه‌كادیمیستانه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا ئیمزایان كۆكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ شه‌ڕی چه‌كداری نێوان ئه‌نكه‌ره‌و پارتی كرێكارانی كوردستان بیھێندرێت و دووباره‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو