سلێمانی.. سیستمی هاتووچۆی خوێندكاران رێكده‌خرێت

  2017-12-06 14:07      81 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی هاتووچۆی خوێندكاران له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ شاری سلێمانی رێكده‌خرێت و قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و كۆی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ بڕیاریان له‌باره‌وه‌ دراوه.

ئه‌مڕۆ 6-12-2017، به‌ ئامانجی رێكخستنی هاتووچۆ له‌ خوێندنگه‌كانی شاری سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ خوێندنگه‌ی "دڵدار" له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندنگه‌كان و لیژنه‌ی رێكخستنی هاتووچۆی خوێندنگه‌كاندا كۆبووه‌وه‌, له‌ ووته‌یه‌كدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ هاتوچۆی خوێندكاراندا دروست ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی هاتووچۆی خوێندكاراندا ده‌كه‌ن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سیستمه‌كه‌ رێكده‌خه‌ن, ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌دواداچونی پێویستیان كردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ڕه‌چاوگرتنی بارودۆخی دارایی كه‌سوكاری خوێندكاران نرخی هاتوچۆی خوێندكاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كانیان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاستێكی گونجاو كه‌مبكرێته‌وه‌،

ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: جگه‌ له‌ رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ بۆ باشتر رێكخستنی سیستمی هاتووچۆی خوێندكاران چه‌ند رێنماییه‌كی نوێیان ده‌ركردووه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ پێشتر هه‌بووه‌،
 قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌شڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هاتووچۆ و رێنماییه‌كان پاش هه‌ڵسه‌نگاندێكی ورد بڕیاریان له‌ باره‌وه‌ دراوه‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ خاوه‌نی ئوتومبێلی گواستنه‌وه‌ و خویندنگه‌كان و كه‌سوكاری خوێندكاران پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێ كردنیانه‌وه‌. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو