مەلا بەختیار سەردانی کۆسرەت رەسول دەکا

  2017-12-06 14:39      550 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/١٢/٢٠١٧ هەریەك لە هەڤاڵان مەلا بەختیار، فەرەیدون عەبدولقادر، دلێری سەید مەجید لە بەرلین سەردانی كۆسرەت ڕەسول عەلیان كرد. لەمیانی سەردانەكەیاندا هەڤاڵان دڵخۆشی خۆیان بە باشتربوون و. بەرەوپێشچوونی تەندروستی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول دەربڕی و. ئومێدی بەزوویی گەڕانەوە كوردستانیان بۆ خواست و كۆسرەت ڕەسول عەلیش سوپاسی كردن.

لە لایەكی تریشەوە دکتۆر دارا رەشید پزیشکی تایبەتی کۆسرەت ڕەسول لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا نەشتەرگەرییەکی تر بۆ کۆسرەت ڕەسول ئەنجامدەدرێت، کە تەواوکاری نەشتەرگەری پێشووە, و  ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و ڕه‌نگه‌ پێش سه‌ری ساڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ هەرێمی كوردستان.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو